زایەڵە - بۆ جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار ڕوویان لە شاری سلێمانی 96 هەزار ڕوویان لە هەولێر و ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری ئەو شارانە كردووە، كە زۆرینەیان عەرەب و كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوون.
ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەهۆی گونجاوی كەشوهەوا بۆ گەشت و سەیرانكردن، لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سلێمانی كردووە.
ڕاشیگەیاندووە، زۆرینەی گەشتیارەكان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتبوون، بەپلەی دووەمیش گەشتیارانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوون لەگەڵ ژمارەیەكی دیكەی گەشتیار، كە لە شارەكانی دیكەی هەرێمەوە سەردانی سنووری سلێمانیان كردووە.
جەختیشی كردۆتەوە، هاتنی گەشتیاران تا ئێستا بەردەوامە، چاوەڕوان دەكرێت لە پێنج ڕۆژی داهاتوودا ژمارەكە لە 150هەزار گەشتیار نزیك ببێتەوە.
لاى خۆشیەوە، نەریمان سابر، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەولێر راگەیاندووە، لە ماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا 69 هەزار و 499 گەشتیار سەردانی ناوچە جیاوازەکانی هەولێریان کردووە.
کامەران کەریم