زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی چەرمۆ لە دژێژەی چالاکی خوێدا گەشتێکی سازدا بۆسەر لووتکەی قولەڕەش لە ناوچەی تەکیە لە قەزای چمچەماڵ.
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی: دوێنێ بەرواری ١٥-٤-٢٠٢٤تیمێکی تایبەتی گرووپی شاخەوانی چەرموو بەگەشتێکی تایبەت چووینە لووتکەی شاخی قولەڕەش لەناحیەیی تەکیە لە قەزایی چەمچەماڵ لەبەرزی ١٤٤٠مەتر بەرز لەئاستی ڕووی دەریا بۆدووبارە ڕەنگکردنەوەی تابلۆ جوانەکەی سەرلووتکەی شاخی قولەڕەش کە لەبەرواری ٢٠-٥-٢٠٢٢لەلایەن گرووپی شاخەوانی چەرموو جێگر کرا پێشکەش بەئارەزوومەندانی شاخەوانی کرا بەڵام بەهۆی کاڵبوونەوەی ڕەنگی تابلۆکە بەهۆی ساردی وەگەرمی تیشکی خۆر بەپێویستمان زانی دووبارە ڕەنگی بکەینەوە بۆیە ئەمڕۆ بەتیمێکی چوار کەسی هەستاین بە ڕەنگکردنەوەی تابلۆکە تابەردەوام لەخزمەتی شاخەوانان وئارەزوومەندانی شاخەوانیدابێت.
سەرپەرشتی گرووپ مامۆستا حەمیدی هادی.