زایەڵە - وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە نووسراوێك داوا لە بەغداد دەكرێت وانەبێژان بكرێنە گرێبەست و شایستەی داراییان بۆ خەرجبكرێت.
 
د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، نووسراوی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەرێم كراوە بۆ بەگرێبەستكردنی وانەبێژان و بۆ ئەو مەبەستەش بە نووسراوێك داوا لە بەغداد دەكرێت كە مامۆستایانی وانەبێژان بكرێنە گرێبەست و شایستەی داراییان بۆ خەرجبكرێت.
 
وتیشی، پێویستە حكومەتی عێراق پابەندبێت بەو لێكتێگەیشتنانەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كراوە.
 
کامەران کەریم