زایەڵە - د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكەكانی رەشید و رافیدەین كۆبووینەوە و گەیشتینە ئەو ئەنجامەی كە لە رێگای وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بانكەكان دەتوانن مووچە بە بانكی بكەن و پێویستی بە مووچەخۆران نییە و دواتریش لە رێگای فەرمانگـەكانیانەوە كارتەكانیان بۆ دەنێردرێتەوە و مووچەخۆران لە هەر ئامێرێكی ( ATM) یاخود دەروازیەكی پارەداركردن دەتوانن مووچەكانیان رابكێشن.
وتیشی، كردنەوەی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین بۆ كارئاسانی زیاتر و سوودمەندبوونی هاوڵاتییانە لە خزمەتگوزارییەكان وەك قەرز بۆ كڕین یان دروستكردنی خانوو یاخود قەرز بۆ پڕۆژەی جۆراو جۆر و تەواوی خزمەتگوزاریەكانی دیكە.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە، كردنەوەی لقی دوو بانكەكانی رەشید و رافیدەین پێویستیان بە هەماهەنگی تەنها وەزارەتی دارایی عێراق و تۆماری خانووبەرە هەیە، چونكە لایەنەكانی دیكە وەك وەزارەتی دارایی عێراق و بانكەكان و بانكی ناوەندیی عێراق هەموو ئامادەییەكیان تێدایە.
کامەران کەریم