زایەڵە - کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پڕۆژەکە بەئامانجی کۆکردنەوەی ئاوی باران وبوژانەوەی ئاوی ژێرزەویە و گرنگە بۆ کەرتی کشتوکاڵ و گەشت و گوزار و ژینگەی ناوچەکە .قەبارەی ئاوی کۆکراوە ٤٢٠ هەزار مەتر سێجا،توانای بەراوکردنی ٢٥٠ دۆنم زەوی هەیە.
وتیشی، زۆر سوپاس و دەستخۆشی بۆ بەڕێزان بەڕێوەبەری ئاودێری سلێمانی کاک ئاری فایەق زەنگەنە و لێپرسراوی هۆبەی بەربەستە خاکیەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری سلێمانی کاک یوسف عزیز کە پڕۆپۆزەڵی پڕۆژەکەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادە کردووە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لە هەوڵداین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری کە بتوانین لەسەر بودجەی وەبەرھێنان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بودجەی بۆ تەرخان بکرێت ،هیوادارین ئەم پڕۆژەیەش بکەوێتە بواری جێبەجێکردن.
کامەران کەریم