زایەڵە ـــ ئامارەکانی بانکی جیهانی هەواڵی لە دابەزینی 37لەسەدی هەژاری تەواو لە ئێراندا داوە لە درێژەی ساڵەکانی 2021 و 2022دا و پیشان ئەدات، 0.5 لەسەدی حەشیمەتی گشتی ئێران لەو دۆخەدا بەسەر دەبەن.
نوێترین ئامارە بڵاوبووەکان لە لایەن بانکی جیهانی پیشان ئەدات کە هەژاری تەواو لە ئێراندا و لە درێژەی 2 ساڵی ڕابردوودا دابەزینی بارچاوێ بووە
ئەو بنکە نێودەوڵەتییە، هەژاری تەواوی لەسەر بنەمای ڕۆژانە 2.15 دۆلار بۆ هەر تاکەکەس (بەپێی یەکانەی بەرانبەری هێزی کڕین بەنرخی هەمیشەیی و بەردەوامی ساڵی 2017) شەرۆڤە دەکات. و ئەو ڕێژەیە کەمترین داهاتە بۆ دابین کردنی پێداویستی و بژێوی ژیان.
لەسەر بنەمای هەمان ڕاپۆرت و لە سەرەتاکانی دەوڵەتی سیانزەیەمدا هەژاری تەواو لە وڵاتی ئێراندا 0.8 لەسەدی حەشیمەتی ئێرانی لەبەر گرتبوو بەڵام ئەو ڕێژەیە لە ساڵەکانی 2021دا بۆ 0.7 و لە ساڵی 2022شدا بۆ 0.5 لەسەد دابەزیوە.