زایەڵە - د. مووسەننا ئەمین رایگەیاند، كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆتایی هاتووه و چاره‌سه‌ر بووه و سه‌رۆكی دادگا وتی ده‌بێت مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له بانكی فیدڕاڵی هه‌ژمار بكه‌نه‌وه.
د.موسەنا ئەمین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەبارەی كۆبوونەوەی فراكسیۆنی یەكگرتوو و سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند،كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی ئه‌نجامدا و پرسی مووچە و بودجەمان لەگەڵ سەرۆكی دادگا تاوتوێ كرد .
وتیشی، لە كۆبوونەوەكە سوپاسی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵیمان كرد لەبارەی ئەو بڕیارانەی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندای و دڵی ئێمە و هاوڵاتیانی هەرێمی خۆش كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران به هه‌وڵی یه‌كگرتوو و پارێزه‌ره‌كه‌ی بوو كە پێشتر ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشنیاری تۆماركردنی سكاڵاكەی كردبوو.
ئەوەشی خستەڕوو، سه‌رۆكی دادگا وتی ده‌بێت مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له بانكە فیدڕاڵییەكان هه‌ژمار بكه‌نه‌وه و كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆتایی هاتووه و چاره‌سه‌ر بووه.
کامەران کەریم