زایەڵە - بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە مۆڵێك لە شارۆچکەی عەربەت کەوتەوە و زیانی ماددی لێكەوتەوە.

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە بینای (هادی مۆڵ) لە شارۆچکەی عەربەت کەوتەوە و چەند بەشێكی سووتان.

دوای چەند کاتژمێرێک ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵكراوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

کامەران کەریم