زایەڵە ـــ نیوەی ئەو تیپانە کە ڕێپێدران بۆ قۆناخی یەک چوارمی دوایینی جامی نەتەوەکانی فووتساڵی ئاسیا، دەرکەفتن.
خولی سێهەم و کۆتایی لە قۆناخی کۆڕی پێشبڕکێیەکانی جامی نەتەوەکانی تۆپی پێ ئاسیای 2024 دوێنی بە دیداری نێوان دوو کۆڕی Aو Bدا بەڕێوەچوو.
لە کۆڕی Aیدا تیپەکانی نیشتمانی تایلەند و ڤیتنام و میانمار سەرکەفتن بۆ قۆناخی دیکە و لە کوڕی Bیدا، تیپی نیشتمانی ئوزبەکستان بە ئاکامی 3 بەر 1 عەرەبیتان تووشی شکست کرد و عێراقیش بە ئاکامی 6 بەر 2 بە هەمان شێوە ئوسترالیای تووشی شکست کرد.
کاری قۆناخی کۆڕی جامی نەتەوەکانی فووتساڵی ئاسیا 2024ی تایلەند، ئەمڕۆ کوتایی پێدێت و بڕیار وایە تیپی ئێران لەگەڵ تیپی نیشتمانی کوەیت ڕووبەڕوو بێتەوە.
یارییەکانی ئەمڕۆ بەم شێوازەیە
کووریای باشوور ـــ قرقیزستان کاتژمێر 14:30
ژاپۆن ـــ تاجیکستان کاتژمێر 14:30
ئێران ـــ کوەیت کاتژمێر 17:30
بەحرەین ـــ ئەفغانستان کاتژمێر 17:30
کەژاڵ حەمیدی