زایەڵە - ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، لە مەراسیمێکدا لە شاری کەلار، بە ئامادەبوونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی و قایمقامی قەزای کەلار و نوێنەری بازرگانان و بەڵێندەران و ژمارەیەک لە بازرگان و وەبەرهێنەرانی سنورەکە، ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لەشاری کەلار کرایەوە.
ناوەندەکە کاری ناساندی بەرهەمی پیشەسازی و بیناسازی دەبێت و تیایدا زیاتر لە ١٨ کۆمپانیا و کارگەی ئێران بەشدارن و راستەوخۆ بەرهەم بۆ بازرگانانی سنورەکە هاوردە دەکەن، ئەم ناوەندە لە عێراقدا سێیەمین ناوەندی هاوشێوەیە لە شاری کەلار دەکرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر لە شاری بەغدا و سلێمانی کراونەتەوە.
کامەران کەریم