زایەڵە - لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، مەسعود بارزانی رایگەیاند، "باسمان لە رێگەکانی هاوئاهەنگیی بەردەوام لەپێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان و تورکیا کرد".
 
ئەمڕۆ دووشەممە، بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ لە کوردستان پێشوازیم لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد. باسمان لە رێگەکانی هاوئاهەنگیی بەردەوام لەپێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان و تورکیا کرد".
 
کۆبوونەوەکەیان لە پاش گەیشتنی ئەردۆغان بە فڕۆکەخانەی هەولێر و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هات لە بەغداوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەردۆغان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
 
عێراق و تورکیا 26 رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لە بوارەکانی ئاسایش، بازرگانی، ئاو، رێگەی گەشەپێدان و چەند بوارێکی دیکە واژۆ کرد.