زایەڵە - ئەمرۆ کەمتر لە (٣٠)سانتیمەتر بۆ سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان ماوە، لەچوارچێوەی پلانی بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان بۆ زیاتر پاک و خاوێنی و پاراستنی ژینگە، دامەزراوی ڤیم بەهاوکاری ژینگە پارێزەرانی بەنداوی دەربەندیخان توانر ١١تۆنی خۆڵ و خاشاکی ناو بەنداوەکە پێش سەر ڕێژبوونی بەسوپاسەوە پاک بکرێتەوە.
بەنداوی دەربەندیخان ئەمساڵ لەچوارچێوەی کارەکانی سەرەڕای کۆکردنەوەی ڕێژەی باران بارین ئەمساڵی، کاری بەردەوامی نوێکردنەوەی بەنداوەکە و جیێبەجێکردنی پلانەکانی لەگەڵ کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان بووە، لەم دەستپێشخەریەدا سوپاس بۆ دامەزراوەی ڤیم کە هاوکاری سەرەکی مان بوو.
کامەران کەریم