زایەڵە - بەهمەن عەبدوڵڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، رووداوەكە لە ئەنجامی لەدەستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بووە لە جۆری فلات كە كۆنتێنەری لەسەر بووە لە سلێمانییەوە بە ئاڕاستەی دوكان رۆیشتووە، پێش بازگەكە كۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و خۆی دەكێشێ بە دوو ئۆتۆمبێلدا، پاشان بە ئاڕاستەی بازگەكە دەڕوات و لەناو بازگەكە خۆی بە 13 ئۆتۆمبێلی تردا دەكێشێت.
وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، شۆفێری بارهەڵگرەكە بەڕەگەز عەرەبەو خەڵكی شاری بەغدایە، لەئەنجامی رووداوەكەش 15 كەس بریندار بوون، و تا ئێستا کەس گیانی لەدەست نەداوە.
کامەران کەریم