زایەڵە - نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگ ڕایگەیاند،کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (2024/4/26) لەسەر ڕێگای نێوان ( دەربەندیخان - زەڕایەن ) ڕووداوێکی هاتوچۆی سەخت ڕووی داوە و پاش گەیاندنیان بە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ دەرکەوت دوو هاوڵاتی کەهاوسەری یەکترن گیانیان لەدەست داوە و دوو هاوڵاتی تریش بەسەختی برینداربوون .
ئاشکراشکراوە، یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران .
کامەران کەریم