زایەڵە - دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە بە نوسراوێکی ڕەسمی داوای لە مامۆستایان کرد فۆڕمی هەژماری من پڕبکەنەوە مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی دژی بەزۆر دروستکردنی ئەو هەژمارە دوو نوسراویان لەو بارەیەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی و دەیگەیەننە بەغدا.
دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاندووە، حکومەتی هەرێم لەڕێی وەزارەتەکانەوە فشار دەخاتەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە (هەژماری من) پڕبکەنەوە، بۆیە ئێمە ئەو دوو بەیاننامەمان کە بۆ پۆلیس و پەروەردە دەریانکردبوو بە تەرجومەکراوی رەوانەی بەغدا کرد، بۆیە بەغدا پێیوایە ئەمە دژی یاساکانە دژی بریارەکانی دادگای فیدراڵیە وە دژی ئەو بریارانەن کە حکومەیی ناوەند دەریکردووە، بۆیە باجی قورسی دەبێت.
ئاشکراشیکرد،بابەتی (هەژماری من) لەلایەن حکومەتی عێراقی بەتەواوی وەلانراوە و کاری پێناکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم دەیەوێت لەرێگەی کات کوشتنەوە دەرچەیەک بۆ ئەم بابەتە بدۆزێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو نوسراوی لهسهر (ههژماری من) ئاراستهی سهرجهم پهروهردهكان و پۆلیس کردووە، تیایدا داواكاره گشت فهرمانبهران پابهندبكرێن بهكردنهوهی ههژماری بانكی له رێی پرۆژهی (ههژماری من)
کامەران کەریم