زایەڵە - بڕیاره سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 28ى نیسان، وه‌زاره‌تى دارایی عێراق به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى ناردنى پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان كۆبێته‌وه، به‌رپرسێكى پێشووى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت، ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت.
فازل نه‌بى، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق رایگه‌یاند، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نیسان بۆ مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ئه‌نجامده‌دات.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه كه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ناردنى پاره‌كه دروستبكرێت، فازل نه‌بى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، نه‌خێر، بۆ مانگى نیسان به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ناردنى پاره‌ى مووچه دروستنابێت.
کامەران کەریم