زایەڵە - لەسەر رێگای كەلار - ناحیەی باوەنور و نزیك گوندی چاڵەڕەش، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و حەوت كەس برینداربوون.
بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لەسەر رێگای كەلار - ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كیا سۆرینتۆ) بە ئاراستەی كەلار هاتووە لە نزیك گوندی (چاڵە ڕەش) كۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و شەش لە سەرنشینەكانی برینداربوون.
ئاماژە بەوەش دەكات، بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كران، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.
کامەران کەریم