زایەڵە - د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،لە ئێستادا جگە لە فراكسیۆنی پارتی فراكسیۆنەكانی (یەكێتی، نەوەی نوێ، یەكگرتوو، كۆمەڵ) لە پەرلەمانی عێراق لە هەوڵًی دەركردنی بەیاننامەیەكداین دژ بە هەوڵەكانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

وتیشی، تا ئێستا سەرۆكی هەرێم چوار مەرسومی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركردووە و داوا دەكەین رێز لە مەسرومەكانی خۆی بگرێت، بۆ ئەو مەبەستە قسە لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكەین و فشارەكان چڕدەكەینەوە كە سەرۆك وەزیرانی عێراق رێگر بن لەبەردەم ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

کامەران کەریم