زایەڵە - قوباد تاڵهبانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی مافە یاساییەکانی کرێکاران.
دەقی ڕاگەیەندراوی قوباد تاڵەبانی:
١ی ئایار تەنها بۆنەیەک نییە بۆ پیرۆزبایی کردن لە کرێکاران، بەڵکو ئەم بۆنەیە دەبێت هاندەرمان بێت بە هەموو لایەکەوە تا مافەکانی کرێکاران زیاتر بچەسپێنین و دۆخی کارکردن لە کوردستان باشتر بکەین.
لە ماوەکانی رابردوودا هەوڵماندا لەڕێی هەموارکردنەوەی یاسا بەرکارەکان و هەروەها رێنمایی دەستی کاری بیانییەوە زیاتر دەستەبەری ماف و ژیان و گوزەرانی کرێکاران بکەین.
لە داهاتووشدا زیاتر کار دەکەین لەگەڵ کەرتی تایبەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە بۆ دابینکردنی مافە یاساییەکانی کرێکاران و باشترکردنی دۆخی کارکردن لە کوردستان.
کامەران کەریم