زایەڵە - مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم روو لە بەغداد دەكەن بۆ دامەزراندن و وەڵام دانەوەی داواكارییەكانیان.

دەستەیەك لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد بەمەبەستی بەدەستهێنانی پاڵپشتی و پشتیوانی پەرلەمانتاران بۆ دامەزراندن و بە هەمیشەیی كردنیان.

كاروخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، لەگەڵ بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراق كۆبوونەتەوە و بەڵێنی پشتیوانییان پێداون،بڕیارە سبەینێش لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆببنەوە.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم 37 هەزار و 740 كەسە، بڕی 18 ملیار دیناری مانگانە پێویستە بۆ دامەزراندنیان.

کامەران کەریم