زایەڵە - کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ڕووبەری هەڵەبجە دەیان جار کەمکراوەتەوە ،  هەروەها هەڵەبجە زۆرتاوانی بەرامبەر ئەنجام دراوە لە ١٩٦٣, ١٩٧٤, ١٩٨٧و ١٩٨٨ هەروەها لە ١٩٨٨ بۆ ١٩٩١ ناوچەیەکی قەدەغە کراو بووە ،  هەروەها تا ساڵی ٢٠٠٣چەندان شەڕی نابەجێی ناوخۆیی یەخەی  گرتووە ، لەساڵی ١٩٨٧ ژمارەی دانیشتوانی زیاتر بووە لە ساڵی ٢٠١٦ و زۆر هەوڵی  بچوک کردنەوە و سفر کردنی دراوە و چەندین جار ژێرخانی خزمەتگوزاری سفر کراوەتەوە ، بەڵام توانیویەتی  نەکەوێت و بەرگە بگرێت   و ئێستاش دەرفەتی زۆری لەبەردەمدایە .سنوری پارێزگای هەڵەبجە ٢٢٦ کم دەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە،پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگای کرماشان ١١٢ کم
 پارێزگای هەڵەبجەلەگەڵ،پارێزگای،کوردستان( سنە )٢٢ کم
پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی ٥٩ کم (  قەزاکانی: ( سید سادق و دەربەندیخان  و پێنجوێن و شارەزوور. ) پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان ٣٣ کم،کە ئەو سنوورە دوور و درێژە بۆ ڕووبەرێکی وەک ئەم پارێزگا  دەرفەتێکی زۆر لەبواری بازرگانی و وەبەرھێنان  لەخۆدەگرێت.
 
وتیشی، دیاره بەشێکی سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئاوە ڕوبار و بەنداوی دەربەندیخان کە ئەوانیش دەرفەتێکی زۆر لەبواری وەبەرھێنان و گەشتیاری و کشتوکاڵ و بازرگانی لەخۆدەگرێت ،سەبارەت بە سنوورە ئاویەکان پێویستی بە پرد هەیە بۆ گەشەپێدانی سێکتەری  بازرگانی و کشتوکاڵی و گەشتیاری و گەیاندنی خزمەتگوزاری و برەودان بە وەبەرهێنان، ، بۆ ئەمەش جگە هەردوو پردی زەڵم کە ئێستا بونیان هەیە وس گرنگیان دیارە ، پارێزگای هەڵەبجە پێویستی بە چەند پردێکی تر هەیە  و هەوڵی زۆر دراوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانە  و هەنگاو بەرەو جێبەجێکردنیان نراوە،پردی سازان  کەگرنگترینیانە و تێچووی کەمترینە ، پێویستە ئەوە بڵێین کە حکوومەتی هەرێم لەساڵی 2022  بودجەی بۆ پردی سازان تەرخان کردووە و دراوە بە کۆمپانیا و لاری نییە لە جێبەجێ کردنی ، هەروەها حکومەتی عێراقیش سەبارەت بە مەرزی سازان ڕەزامەندی دەربڕیوە و هەنگاوی باشی بۆ ناوە ، بەڵام  بەداخەوە  گرفت لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەیە و تائێستا   وەک ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە لە چەندین کۆبونەوە لەگەڵ پارێزگای کرماشان  یاداشتی  لێکتێگەیشتن سەبارەت بە سازان واژوو کراوە  و هەردوولا ڕەزامەندن  و لای ئەوان پێویستیان بە ڕەزامەندی زیاتری سەروو خۆیانن.
 
ڕونشیکردەوە،پردی تووەقوت ،کە بودجەی هەیە و چاوەڕێی دەستپێکردنی پڕۆژەکەین ، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو ڕێگاکە دەست پێبکات و پاشان  پردەکەش ،پردی تەنگی سید محمد:  بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بودجەی بۆ تەرخان کراوە ، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە پڕۆپۆزەڵی بۆ ئامادە کردووە  لە ڕێگەی نوسینگەی ئەندازیاریی ، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە چێکی دیزاینی پردەکەی کردوەتەوە و تێبینی لەسەر هەبووە و بڕیارە دوای چاککردنی تێبینیەکان بانگەواز بۆ پڕۆژەکە بکرێت.
 
ئەوەشی خستەڕوو، بێ گومان پردی تریش پێویستە لەوانە پردی کۆنی نێوان سیروان سید سادق  و چەند پردێک لەسەر ڕووباری سیروان  بەڵام ئەوانە بۆ پلانی درێژخایەن چونکە دەرفەتی وەبەرھێنان زیاد بوو ئەو کات داواکاری لەسەر ئەو شوێنانە زیاد دەبێت.لەگەڵ  پردەکان  هەندێک شوێن پێویستی بە ویر هەیە وەک تووەقوت و تەنگی سید محمد ، شانبەشانی پردەکان  بەمەبەستی گرنگیدان بە  وەبەرھێنان و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ هتد ، ئەوانەش لە پلانی درێژخایەن دانراون .بێ گومان بەهۆی پەراوێز خستن و بەڵێنی زۆری بێ کردار و بوونی گەندەڵی جۆراو جۆر  ، هەروەها کەمتەرخەمی لەکاتی جێبەجێکردنی پڕۆژە و دەستێوەردانی نابەجێ و .هتد ، بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان کاتێک گوێبیستی هەندێک پلان  و بەرنامە دەبن بێ هیوان و زۆر جار بە خەو و خەیاڵ لە قەڵەم دەدرێت  ،  بەڵام لە ڕاستیدا نابێت بەو پاساوانە دەستەوسان بین ، بێ گوێدان بە ناوچەگەری و موزایەدە و ئینتمای حیزبی  وقسەی سارد و زبر.هەوڵدان لەسەر تاک بەتاکمان پێویستە بە وشەیەکیش بێت هاوکار بین نەک بە پێچەوانەوە ،   پێویستە لە هەوڵەکان بەردەوام بین و ئەنجام هەر چەندە دواکەوێت سارد نەبینەوە و بەرهەمی هەر دەبێت.
کامەران کەریم