زایەڵە -  میدیای پارتی بڵاویکردەوە، سبەی شاندێكی بانكی بازرگانی عێراقی "تی بی ئای" سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بنه‌وه‌.

 ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجی هاتنی شاندەکە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من"،  گفتوگۆکردنە له‌باره‌ی چۆنییەتی به‌شداریكردنی بانكی "تی بی ئای" له‌ پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من.

بانكی تی بی ئای یه‌كێكه‌ له‌ بانكه‌ حكوومەتییه‌كانی عێراق و له‌ پرۆسه‌ی ته‌وتینی مووچه‌خۆرانی عێراقدا به‌شداره‌، بۆ چۆنییەتی بەشداریی له‌ پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من"ـیش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پڕۆژه‌كه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

تا ئێستا 301 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ناویان له‌ پرۆژه‌ی "هەژماری من"‌ تۆماركردووه‌ و نزیكه‌ی 200 هه‌زار فه‌رمانبه‌ریش كارتی بانكییان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌ .

کامەران کەریم