زایەڵە ــــ گرووپی شاخەوانی کێوەڕەش ئەمجارە گەشتێکی دوو قۆڵی سازدا بۆ سەر شاخی کێوەڕەش و لووتکەی سەر کێلان.
دەستەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی کێوەڕەش: ئەمجارەش وەک هەمیشە گروپە جوانەکەمان لە دوو گەشتی ئەنجامدا بە دوو تیم تیمێکیان بۆ شاخی کێوەڕەش فێرگەی شاخەوانیمان کە بە دۆڵی چکچکە سەرکەوتن ، ئەوەی تریان بۆ لوتکەی سەر کێلان لە ناوچەی جافایەتی ، گەشتی ناوچەی جافایەتی بەم شێوەیە بوو لە دۆڵەبی دابەزین بۆ خڕی ئۆمەربەگ و لە کانی دڕوو نانی بەیانیمان خوارد بە گلەزەرد سەرکەوتین بۆ گردە شێر و نانی نیوەڕۆمان خوارد پاشان بەشاخی کێلاندا ڕۆیشتین و بە دەشتی هەنجیلووی ئینجا گەڕاینەوە بۆ شوێنی دەستپێک ( خڕی هۆمەر بگ)
سوپاس بۆ پەروەردگار وەک هەموو جار گەشتەکان بە بسم الله دەستیان پێ کردوو بە الحمد للە بەکۆتا گەیشتن ، سوپاس بۆ گشت ئەندامان کە پاپەندی ڕێنماییەکانی گروپ بوون.