زایەڵە - چواس عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانکردنەوە لە وەزارەتی شارەوانیی هەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت، لە 200 مەتر کەمتر نابێت و هەموو فەرمانبەران دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەگرێتەوەودابەشکردنی زەوی بە گوێرەی قۆناغبەندی و دوای دەرچوونی رێکارەکان لە ئەنجومەنی وەزیران دەبێت.
ئەو بەرپرسە جەختیشیکردەوە، رووبەری زەوی لە هەموو شارەوانییەکان دیاریکراوە و لە 200 مەتر کەمتر نابێت ئەو زەوییەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت.
کامەران کەریم