زایەڵە - قائیمقامی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و ئەو دەنگۆیانەی باس لە هێرشی درۆنی بۆ سەر كێڵگەكە دەكەن هیچ بنەمایەكیان نییە و دوورە لە راستییەوە.
رەمەك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ راگەیاند، ئەمشەو هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و ئەو دەنگۆیانەی باس لە هێرشی درۆنی بۆ سەر كێڵگەكە دەكەن هیچ بنەمایەكیان نییە و دوورە لە راستییەوە.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمشەو بڵاوكرایەوە كە جارێكی دیكە لە رێگای درۆنەوە هێرشكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بەڵام قائیمقامی چەمچەماڵ هەر زوو ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە.
کامەران کەریم