زایەڵە - شارەزایەكی بواری كەشناسی راگەیاند، لە سلێمانی و هەڵەبجە هەورەبروسكە و تاوە بارانی بەخوڕ دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی وتی ،سبەی دوو شەممە لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست ناجێگیری کەش لەسەرناوچەکانی ھەرێمی کوردستان زیاتر ئەبێت و ئاسمان بەزۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەبێت و لە سەنتەری پارێزگاکانی دھۆک و ھەولێر و کەرکوک و سنوری ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین ھەندێک کات ئەگەری نمە باران وچالاکبوونی ھەورە بروسکە ئەبێت، لە ناوچە شاخاویەکاندا ڕێژەی بارانەکە زیاتر ئەبێت وھەندێک کات تاوە بارانی بەخوڕ چالاک ئەبێت.

بەوتەی شارەزاکەی کەشناسی، لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ناجێگیری کەش زیاتر ئەبێت و لەکات و شوێنی جیاجیادا ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبروسکەی بەھێز و تاوە بارانی بەخوڕ ئەبێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.

لەبارەی پەلەکانی گەرماشەوە، ئاراس جەبار وتیشی ،پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 5 تا 7 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و کەش فێنک ئەبێت.

کامەران کەریم