زایەڵە - د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بە وەفدی ھەرێمی راگەیاندوە، تا بە بانکیکردن لە رێگەی بانکەکانی فیدراڵی ئەنجام نەدرێت و داھاتی نەوت و نانەوتی رادەست نەکرێت، مووچە رەوانەی ھەرێم ناکات.

وتیشی، بانکی تی بی ئای ئامادەیی دەربڕیووە لە ماوەی دوو مانگدا پڕۆسەی بە بانکیکردن بۆ 900 ھەزار مووچەخۆر ئەنجام بدات، بەڵام تائێستا ئەو بابەتە یەکلایی نەبوەتەوە، ھەروەھا سەبارەت بە داھاتی نەوتی و نانەوتی، ھەرێم داوایکردوە بەپێی یاسای ئیدارەی مالی 50% ی داھاتەکە رادەست بکات، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق داوایکردوە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی 100% داھات رادەست بکات.

کامەران کەریم