زایەڵە ـــ مێهدی تارێمی لەبارەی ماڵئاوایی هەستیارانەی لەگەڵ هەوادارەکانی پۆرتۆ ڕای خۆی دەبڕی.

مێهدی تارێمی شەوی ڕابردوو دواین یاری خۆی لە یاریگای پۆرتۆدا و حەوتەی کۆتایی وەرزی ئێستاکەی سۆپەر لیگی پورتێگال بەرانبەر بە تیپی بواویشتا ئەنجام داوە. تارێمی کەوا لە خولی 59 بەملاوە لە پێکهاتەی تیپی پۆرتۆدا جێگر بوو بە تۆمارکردنی گوڵی دووهەم بوو بە هۆی سەرکەفتنی تیپەکەی تاکوو ماڵئاواییەک بەشکۆ ئەنجام بدات.

مێهدی تارێمی لە کۆتایی یارییەکەدا گوتی: ئەمە دوایین یاریم بۆ پۆرتۆ بوو بەڵام گرنگترین بابەت ئەوەیە کە پۆرتۆ یارییەکەی بردەوە و سەرکەفت.
 مێهدی تارێمی گوتیشی: ئەگەرچی هەوادەرەکانم و تیپی پۆرتۆیش تۆزێ پەرێشانن بەڵام ئەوان بۆ من باشترین بوون و تا ئەو کاتەی کە زیندووم بەردەوام وەکوو هەواداری پۆرتۆ دەمێنمەوە.

کەژاڵ حەمیدی