زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسی ئەمنیدا دڵنیایی داوەتە تارا.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی دا رایدەگەیەنێت" لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی گفتوگۆی راست و دروست لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کراوە". 

ئاماژەی بەوەش دا " عێراق گرنگییەکی تایبەتی هەیە لە پرس و سنورە هاوبەشەکان لەگەڵ ئێران". 

کەنعانی هیواشی خواست کە کاریگەری ئەو گفتوگۆیانەش لە دوای ئەو سەردانە" بە کردەوە دەربکەوێت و ببێتە هۆی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاند". 

وتیشی" نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی کردینەوە رێگە نادەن لە خاکی هەرێمەوە ئاسایشی ئێران بە ئامانج بگیرێت".