زایەڵە -  بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی سنوری قەدەغەکراوی بەنداوەکان و لە کاتی پێدانی مۆڵەت و دروست کردنی پڕۆژەی کشتوکاڵی، گەشتیاری و پیشەسازی لە سنووری شارەوانیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان، پێویستە پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و دەریاچەو ڕووبارەکان بن.

دەشڵێت، دەبێت دووری پێویست لە دەریاچە و ڕووبارەکان لەبەرچاوبگیرێت بۆئەوەی کاریگەری نەبێت لە بەرنامەی کۆکردنەوە و ئیشپێکردنی ئاو لە بەنداوەکان و پاکڕاگرتنی ژینگەی بەنداوەکان.

 ڕاشیگەیاند، سەرجەم شارەوانیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە ئەوانەی کە لە سەرچاوە ئاوییەکانەوە نزیکن ڕەچاوی ئەو پڕۆژانە بکەن کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردووە.

سەرەتای ئەم مانگە بەشێک لە پڕۆژە گەشتییارییەکانی سنووری دەربەندیخان بە هۆی سەرڕێژکردنی بەنداوی دەربەندیخانەوە زەرەرمەند بوون.

کامەران کەریم