زایەڵە - وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، هۆشداری له‌بڵاوبونه‌وه‌ی خێرای نه‌خۆشی سورێژه ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، بۆ پاراستنی منداڵ پێویسته كوتانه‌كانیان به‌ڕێكی وه‌ربگرن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم به پشت به‌ستن به‌رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه، "نه‌خۆشی سورێژه هێنده خێرا ده‌گوازرێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك توشی بو، له 10 كه‌سی ده‌وروبه‌ری نۆ كه‌سیان توشی ده‌بن ئه‌گه‌ر كوتانیان بۆ نه‌كرابێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سورێژه ڤایرۆسێكه كه زۆر ئاسان ده‌گوازرێته‌وه و له ئاستی جیهانیدا یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مردنی منداڵان، له ڕێگه‌ی دڵۆپه‌ی پژمین یان كۆكه‌ی كه‌سی توشبو بۆ كه‌سێكی تر ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌زۆری 10-12 ڕۆژ دوای توشبون ده‌رده‌كه‌ون و بریتین له تایه‌كی به‌رز، ئاوی لوت، سوربونی چاو و په‌ڵه‌ی سپی بچوك له ناوه‌وه‌ی ده‌م، دوای چه‌ند ڕۆژێك په‌ڵه‌ی سور له‌سه‌ر ده‌موچاو و مل دروست ده‌بێت و ورده ورده به‌ره‌و خواره‌وه‌ی جه‌سته بڵاوده‌بێته‌وه، بۆ پاراستنی منداڵه‌كه‌ت دڵنیابه كه كوتانه‌كانیان به رێكی وه‌رده‌گرن.
کامەران کەریم