زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی قەرەداغ رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای قە رە داغ - سلێمانی تا نزیك گوندی باخان ڕۆنی ڕەش ڕژاوە و پێویستە شۆفێری ئاگاداربن.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی قەرەداغ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری دانیشتووانی قە زای قە رە داغ، ناحیە ی سێوسینان و گوندە كانی دە وروبەری دە كە ین لە ئێستادا رێگای قە رە داغ - سلێمانی بە دیاریكراوی رێگای سەرەكیی قە رە داغ تا گوندی باخان ڕۆنی ڕە ش رژاوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەی هاتوچۆی قەرەداغدا هاتووە و داوا لە شۆفێران دەكات ئاگاداربن لە كاتی شۆفێریكردندا.
کامەران کەریم