زایەڵە - بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک ڕایگەیاند، دوای پشکنینی دوونەخۆش کە خەڵکی قەزای حەویجەن، ، دەرکەوت هەردووکیان تووشی تای خوێنبەربوون بوونە.

سامان یابە، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک ڕایگەیاند، دوای پشکنینی دوو نەخۆش کە خەڵکی قەزای حەویجەن و لە ڕەگەزی نێرن، دەرکەوت هەردووکیان تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوونە.

دەشڵێت، هەردوو توشبووەکە لە نەخۆشخانەی کەرکووک لە ژێرچاودێریدان و باری تەندروستیان جێگیرە.

کامەران کەریم