زایەڵە - بڕیارە سبەینێ شەممە 18ـی 5ـی 2024 ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە و سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت.
بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق بڕیارە سبەی شەممە لەبارەی سێ تەوەرە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبکات، ئەوانیش هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و دەنگدان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق.
سالم عیساوی و مهحمود مهشههدانی، دوو رکابەری دیاری سونەکانن بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
کامەران کەریم