ڕوانگە - بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆی گشتی بنکەکانی تۆمارکردن بۆ دەنگدانی گشتی لە هەرێمی کوردستان ١٧٣ بنکەیە، کە لە هەولێر53 بنکە، دهۆک 41 بنکە و لە سلێمانیش 79 بنکەی تۆمارکردن هەیە.

دەشڵێت، لە کۆی 666.226 کارتی بایۆمەتری لە هەولێر، 245.265 کارت لە بنکەکاندا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە، 110.337 کارت دابەشکراون، 165یان لەنێو براوە، 154 کارتی دووبارە هەبووە، 186 کارت گەڕێندراونەتەوە و 153،928 کارتیش هێشتا دابەشنەکراون.

سەبارەت بە پارێزگای دهۆک. لە کۆی گشتی کارتە بایۆمەترییەکان، 132.933 کارت تۆمارکراوە، 77.237 کارت دابەشکراون، 8 کارت لەنێوبراوە، 9 کارتی گەڕێندراوە هەبووە و 55.696 کارتیش لە بنکەکان ماونەتەوە و دابەش نەکراون.

 سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لە کۆی 666.226 کارتی بایۆمەتری دەنگدان، 279.028 کارت لە بنکەکانن، 117.846 کارت بۆ خەڵکی گەڕێندراونەتەوە، 1 کارت لەنێوبراوە، 11 کارت گەڕێندراونەتەوە و 161.182 کارتی بایۆمەتریش هێشتا دابەشنەکراون.

لەبارەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی تایبەتیش، باس لەوە کراوە، کۆی گشتی کارتەکان 116.141 کارتە، ژمارەی کارتەکان لە پارێزگای هەولێر 84.936 کارتە، لە پارێزگای دهۆک 11.296 کارت هەبووە، هەروەها  لە پارێزگای سلێمانی ژمارەی کارتەکانی بایۆمەتری 19.909 کارتە.

کامەران کەریم