زایەڵە - غالب محمد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، قاچاغچییەکانی حزب بە قاچاغ لە مەرزەكانەوە گەنم هاوردە دەكەن بۆ هەرێمی کوردستان و لە جیاتی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەیفرۆشنەوە بە حكومەتی عێراق،چەند جوتیارێک پەیوەندیان پێوەکردین سەرەڕای فەوتانی بەشێکی زۆری بەرهەمەکانمان و کەمی نرخیان لە ئێستادا لە چەند شوێنێك لە كفری وكەلار لە کۆگادا دانراوە هەناردەی دیالە و كەركوكی دەكەن و بوون بە هۆكاری ڕێگری كردن لە هەناردەكردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان.
ڕاشیگەیاند: ئێستا ئەگەر جوتیارێك بیەوێت گەنمەكەی بفڕۆشێت زۆر زەرەر دەكات بەهۆی هێنانی گەنمی قاچاغی دەسەڵاتدارانەوە.
وتیشی، ئەوان دەست بۆ ئەو هەموو ڕەنج و ماندوبونەی جوتیاران دەبەن چاوەڕێی چیان لێدەکەن تا بمانەوێ زەڕەیەک نیەتی چاکسازیان هەبێت ، ئەوەی دەسەڵاتی کوردی بەڕەنج و ماندوبونی فەرمانبەران و جوتیارانی دەکات هیچ ئومێدێک نامێنێ تەنها ئومێد هەبێ ڕوخان و کۆتاییهاتنیانە.
کامەران کەریم