زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان دۆزینەوەی شوێنەوارێک رادەگەیەنێت بەناوی نەخشە هەڵکۆڵدراوەکەی شاخی خۆشک.
شوێنەوارەکە دەکەوێتە سەر شاخی خۆشک، سەربە ناحیەی مەیدان و بەمۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بەگوێرەی راگەیەندراوی شوێنەواری گەرمیان، نزیکەی 10 مانگ پێش ئێستا ئەو نەخشە هەڵکۆڵدراوە لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دۆزراوەتەوە.
ئەم شوێنەوارە یەکێکە لە شوێنەوارە گرنگ و دەگمەنەکانی کوردستان کە تاوەکو ئێستا لە هیچ سەرچاوەیەکی کۆن و نوێ ئاماژەی پێنەکراوە و باسنەکراوە
نەخشەکە هاوشێوەی هەڵکۆڵدراوەکەی دەربەند گاورە لە قەرەداغ، مێژووەکەی بۆ نزیکەی 2100 ساڵ پ.ز دەگەڕێتەوە
نەخشەکە دیمەنی جەنگاوەرێکە سەرکەوتنی خۆی بەسەر دوژمنەکانی پیشاندەدات.