زایەڵە - زانیاریی لەبارەی دابەشکردنی موچەی هێزە ئەمنییەکان راگەیەنرا.
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان کراوە و لە ئێستادا تەنیا چاوەڕوانی واژۆی وەزیری دارایی عێراقن تا پارەکە رەوانەی هەرێم بکرێت.
بەگوێرەی ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه “وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمی كوردستان چاوەڕوانی وەزیری دارایی عیراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى واژۆ لەسەر ناردنی پارەکە بکات”.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە “لەلایەن وەزارەتی داراییەوە وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم تەواو بووە و نوسراو بۆ نوسینگەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نێردراوە”.
هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى دارایی عیراق مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌كرد به‌ڵام مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى تێدا نه‌بوو.