زایەڵە - جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆمار، وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێکی باڵای دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ” گیان لە دەستدانی جەنابی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار و جەنابی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوڕێکانیان لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەردا، کۆستێکی گەورەیە بۆ گەل و حکومەتی ئێران و لە دڵەوە نیگەران و خەمباری کردین “.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ” ئێران وڵاتێکی گەورە و بەهێزە و بە سەر ئەم کۆستە قورسەدا زاڵ دەبێت. بەم بۆنە دڵتەزێنەوە هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمان لە گەڵ بەڕێز جەنابی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێران دەردەبڕین، داواکارین خودای گەورە ئارامی و سەبورییان پێببەخشێت ئەم ڕۆژە سەختانە تێپەڕێنن و بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێن “.