زایەڵە - سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆیی بە بۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوەڵانی بە ڕووداوی کۆپتەر ڕاگەیاند.
مامۆستا عەلی باپیر لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ” بە بۆنەی گیان لە دەستدانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوەڵانی، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی ڕابەرایەتی و حکومەت و گەلانی ئێران دەکەین، لە خودای گەورەش داواکارین لە کۆچکردووان خۆش بێت و سەبوری بنەماڵە و تەواوی هاووڵاتیانی ئێران بدات “.