زایەڵە - دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایه‌كی ره‌تكرده‌وه كه داوای پێدانی سێ موچه‌ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كردبوو.
سكاڵاكاره‌كان له‌م كه‌یسه‌دا بریتی بوون له هه‌ریه‌كه له (ره‌عد ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د- ئاكۆ محه‌مه‌د مه‌ولود- عه‌لی ئه‌حمه‌د بابان)، سكاڵاكه‌یان دژی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی فیدراڵ هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیری دارایی هه‌رێم تۆماركردبوو.
له‌م سكاڵایه‌دا داوا له دادگای فیدراڵی كرابوو حوكم بدات به پێدانی موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان (تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌م و كانونی یه‌كه‌م).
دادگای سكاڵاكه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، ئه‌مه له تایبه‌تمه‌ندی كاری ئێمه نییه.
کامەران کەریم