زایەڵە - لەبارەی پێدانی دەرزی گەشە بۆ ئەومنداڵانەی كە پێویستیانە، بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان ئاگاداری هاوڵاتیانی كرده‌وه كه له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ئه‌و جۆره ده‌رزییه به‌رده‌ست ده‌بێت.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگه‌یاند:" بۆ هەموو ئەو كەسانەی بۆ وەرگرتنی دەرزی گەشە سەردانی نەخۆشخانە دەكەن لە هەفتەی داهاتووەوە لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە دەرزیەكە بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستیان پێیەتی و لیژنە بۆی نووسیون بەردەست دەبێت".
به‌پێی ئاماری نه‌خۆشخانه‌كه، لە سنوری سلێمانی زیاتر لە 600 منداڵ دەرزی گەشەیان بۆ بەكاردەهێنرێت كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دابیندەكرێت.
ده‌شڵێت: بەهۆی دواكەوتنی ناردنی دەرزییەكە لە بەغداوە ماوە ماوە كێشەی نەمانی دەرزی گەشە لە نەخۆشخانەی منداڵان دروست دەبێت.