زایەڵە - عوسمان کاروانی کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەگەر دەتەوێت هەمیشە بەبراوە و سەربەرزی بمێنیتەوە، ڕێگەی ڕاست بگرەو ئامانجەکانت دیاری بکە، خاوەن پلان و پڕۆژەی خۆت بە ، لە کارەکانتدا دڵسۆزو گەشبین بە ، ماندو نەناسانە کۆشش بکە.کەسایەتی خۆت بپارێزە لەگەڵ کەسێك دەتەوێت فێری بکەیت و لە خۆت گەورەترە، هەروەها لەگەڵ کەسێك لە بوارێکدا گفتوگۆی لەگەڵ دەکەیت بەڵام کەم توانایە و شارەزای بوارەکە نیە.
وتیشی، ئەو سەرکردانەی گەندەڵ و چاوچنۆك و بوغزاوین و بانگەشەی کوردایەتی و نیشتمان پەروەری دەکەن، دڵنیابن لەسەر دەستی ئەو جۆرە سەرکردانە میللەت جگە لە بەدبەختی و دۆڕان و ئازار شتێکی دیکەی دەست ناکەوێت. ئەگەر کەسانێك هەموو هەوڵیان بۆ خۆیان وبنەماڵەکانیان بێت بەڵام بۆ خۆڵ کردنە چاوی خەڵك ناوی تر لە خەباتەکەیان بنێن، ئەوانە لە مرۆڤە ناپاکەکانن و قەت متمانەیان پێ مەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر کوڕێك یاخود کچێک یاخی بوو لە دایك و باوکی و خانەوادەکەی بەگشتی بە دڵنیاییەوە تێك دەشکێ و سەرکەوتوو نابێت بۆیە تکایە هێڵە سوورەکان مەبەزێنن.
کامەران کەریم