زایەڵە - کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەڕێزان سەبارەت بە دامەزراندنی ٥٠٠ فەرمانبەر.پرۆسەکە ئێستا لە قۆناغی دەستنیشان كردنی ناونیشانەکانە و دابەشکردنی بەسەر فەرمانگەکان.
وتیشی، بەندە تا ئەم ساتە ئاگاداری پڕۆسەکەیە و یەکێکم لە ئەندامانی لیژنەی دابەشکردنی ناونیشانەکان ، تا ئەم ساتە هیچ دەستوەردانێک لە دامەزراندنی ٥٠٠ فەرمانبەرەکە نەکراوە ، لیژنەکە هەمووی یەک دەنگە لەسەر ئەوەی پرۆسەکە بە شەفافی بەڕێوە بچێت لەسەرۆکی لیژنە بۆئەندامانیش، لینکەکە تا ئێستا کارا نەکراوە و جارێ ناو تۆمارکردن دەستی پێنەکردووە و بڕیارە ئەنجومەنی ڕاژە سەرپەرشتی بکات .
کامەران کەریم