زایەڵە -  بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی و هاوڕێیانی، ٤٠ شاندی باڵای وڵاتان لە تارانن.

میدیای ئێران بڵاوی کردەوە؛ بەرزڕاگرتنی شەهیدبوونی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوڕێیانیان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بە بەشداری محەمەد موخبێر، ڕاسپاردەی دەسەڵاتی جێبەجێکار و عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕێوە دەچێت.

لە نێو ٤٠ شاندی باڵای وڵاتان، 10 شاند لە ئاستی بەرپرسانی باڵا و ٣٠ شاند لە ئاستی وەزیران و دیکەی بەرپرسانی حکومی لەوانە سەرۆکی پەرلەمان، نێردەی تایبەت و ... دەبن.