زایەڵە - ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەدات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، كاتژمێر (١:٠٠)ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤ كۆبوونهوهی ئاسایی پهرلهمان بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کارنامەکەدا شەش بڕگه لە خۆدەگرێت، بڕگهیهكیان تایبەتە بە هەمواری دووەمی یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە مەبەستی درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنەكە بڕیارە ئەمڕۆ دەنگی لەسەر بدرێت.
هەروەها بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە پهیوهسته به خوێندنهوهی دووهم بۆ پڕۆژە یاسایی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای دامەزراوەی شەهیدان دەکرێت، دەنگیش دەدرێت بە پرۆژە یاسای پشووە فەرمییەكان.