زایەڵە - بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە لە روباری سیروان مەلەیکردبوو .
محەمەد ئەنورە هۆرێنى تەمەنی نزیکەی 20 ساڵە، رۆژى رابردوو بەمەبەستى مەلەکردن چووەتە ناو ئاوى روبارى سیروان و بێسەروشوێن بوو، بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمەکەى دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی دەربەندیخان لەوبارەیەوە رایگەیاند، تەرمەکە لە خوار شوێنی رووداوەکە دۆزراوەتەوە، هاوکات لە ئێستادا تەرمەکە لە پزیشکی دادی دەربەندیخانە.
کامەران کەریم