زایەڵە ـ جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی ڕاگەیاند، دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار پەیوەندی بە رێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراقەوە هەیە، بەجۆرێك لە ئێستادا نرخی 100 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەكی 139 هەزار دینار دەكەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە بانكی ناوەندی بڕێكی زیاتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە كە زیاد لە 200ملیۆن دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە پێشبینی دەكەین نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت ئەگەر هیچ ڕووداوێكی چاوەڕواننەكراو نەیەتە پێشەوە و هەروەها بانكی ناوەندیش بەردەوام بێت لەسەر خستنەڕ,وی ئەو ڕێژە زۆرەی دۆلار، بۆیە ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت نرخی 100 دۆلار بۆ نزیكەی 142 هەزار دینار دادەبەزێت.

وتەكانی وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

کامەران کەریم