جەمال كۆچەر ڕایگەیاند؛ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی روونە لەبارەی تەوتین کردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە .
 جەمال كۆچەر ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتی:  بانكەكانی "هەژماری من" نە فیدراڵین و نە سەربە حكومەتی عێراقن، لەكاتێكدا بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی روونە.
ئاماژەی بەوەش دا:  هەرێم كێشە بۆ ئەو فەرمانبەرانە دروستدەكات کە دەیانەوێت هەژمار لە بانكی"تی بی ئای" بكەنەوە.
زیات وتی:  حكومەتی هەرێم پابەندبێت بە یاسای بودجە یان نا بەغداد موچە دەنێرێت
وتیشی: بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت موچەی خانەنشینان و زیندانیانی سیاسی و چاودێری كۆمەڵایەتی هاوتای بەغداد بكرێن.