زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە و ئەوەی گرنگە بەو شێوەیەی خشتەكە ئامادەكراوە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەندبكرێت.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە و بە جۆرێك كە پشكی هەرێم 20 ترلیۆن دینار دانراوە و 9 ترلیۆن و 556 ملیار بۆ مووچەخۆران و دوو ترلیۆن و 20 ملیار دینار بۆ مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی کە 11 ترلیۆن دینار دەكات و واتا مانگانە 964 ملیار دینار بۆ مووچە تەرخانكراوە.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی،  ئەوەی گرنگە بەو شێوەیەی خشتەكە ئامادەكراوە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەندبكرێت بۆیە پێویستە كورد یەكڕیزبێت.
کامەران کەریم